33 جیهان

لە ئەمریکاش دەنگ کڕین و فرۆشتن هەیە!

09:59 - 20/10/2024

زەمەن - ئەمریکا

ئیلۆن مەسک گەورە سەرمایداری جیهان، بڕیاریدا هەتا هەڵبژاردن رۆژی یەک ملیۆن دۆلار ببەخشێت بە ئەو کەسانەی ئامادەن دەنگ بە ترەمپ بدەن.

ئەم هەڵمەتی کڕینی دەنگە هەتا رۆژی دەنگدانە و لەو چوارچێوەیەدا، هەر کەسێک ئەم مەرجەی تیادا بێت ناوی دەچێتە تیروپشکەوەو یەک ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

هاوکات لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا، یەکەم ملیۆن لە بۆ پیاوێک دەرچوو، لەوێ مەسک وتی: هەتا رۆژی ٥ی تشرینی دووەم (٥ی ١١)، رۆژی ملیۆنێک دۆلار دەدەم، بەو مەرجەی کەسەکە یاداشتێک واژۆ بکات کە دەنگ بە ترەمپ دەدات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن