ماڵی بنیامین ناتانیاهۆ بۆردومان کرا
02:50 - 19/10/2024
زەمەن _ جیهانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له لوبنانه‌وه هاتووه و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له گه‌ڕه‌كی قیساریای له باكوری ته‌لئه‌بیب، به‌ر ماڵه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ كه‌وتووه.
ئەمڕۆ شەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، کەناڵی ١٢ی ئیرائیل، لە زاری نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له لوبنانه‌وه هاتووه و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ر ماڵه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ كه‌وتووه، له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی درۆنه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیران و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵه‌وه نه‌بوون.
هەر سەبارەت بەو هێرشە درۆنییە، ماڵپه‌ڕی "واینت" رایگه‌یاند ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له لوبنانه‌وه، به ئاراسته‌ی ئیسرائیل هه‌ڵدراون، ئامانجیان باره‌گای مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بووه له قیساریای له باكوری ته‌لئه‌بیب.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، یه‌كێك له فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و بێ لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه، راسته‌وخۆ له قیساریا به‌ر خانووه‌یه‌ك كه‌وتووه. به‌ڵام دوو فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی دیكه كه له لوبنانه‌وه نێردرابوون، رێگرییان لێكراوه
له‌م باره‌یه‌وه سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی رابردوودا، سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بینران كه له لوبنانه‌وه هاتبوونه ناو خاكی ئیسرائیل. رێگری له دووانیان كرا‌و و ئه‌وه‌ی سێیه‌م له ناوچه‌ی قیساریا خۆی كێشا به خانوویه‌كدا و هیچ قوربانی یان برینداربوونێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".