30 کوردستان

ئەو ٧٠ پرسیارە چین کە لێتان دەکرێت؟

01:01 - 21/11/2024

زەمەن – هەرێمی کوردستان

لەمیانی پرۆسەی سەرژمێریدا، بژمێرەکان جگە لە تۆمارکردنی ژمارەی ئەندامانی خێزان و سەرۆکخێزان، ٧٠ پرسیاری دیکەت لێ دەکەن.

هاوکات پرسیارەکان دەکەونە دوای ئەم قۆناغەی سەرژمێری کە دوو ڕۆژە، بژمێرەکان دەگەڕێنەوە و ئاڕاستی ئەندامانی خێزانەکانی دەکەن
پرسیارەکانیش لەمانە پێک دێن:

- پرسیاری ئایینیی دەکرێت و تێیدا موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی، سابیئی دیاریکراوە و بژمێر دەشتوانێت ئایینی دیکە زیاد بکات.
- هەبوونی کار
- خوێندن یان ئاستی خوێندن
- پێکهێنانی هاوژینی یان جیابووەوە
- راگواستن یان کۆچکردنی زۆرەملێ
- گەڕانەوە لە راگواستن یان کۆچکردنی زۆرەملێ
- هەڕەشەی کەسی (عەشایەری)
- ئاوارەبوون بە هۆکاری ئەمنی و ئاسایشەوە
- گەڕانەوە لە ئاوارەیی
- پەنابەربوون لە دەرەوەی عێراق
*پرسیار بۆ کەسانی سەروو 6 مانگ:
- کەسەکە کێشەی لە بینیندا هەیە؟ چاویلکە بەکاردەهێنێت؟
- کەسەکە کێشەی لە بیستندا هەیە؟
*پرسیار بۆ کەسی زیاتر لە دوو ساڵ:
- کەسەکە کێشەی لە رۆیشتن یان سەرکەوتن بەسەر پەیژەدای هەیە؟
*پرسیار بۆ کەسی زیاتر لە سێ ساڵ:
- کەسەکە بە بەکارهێنانی زمانی دایک هیچ ئاستەنگییەکی هەیە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە زمانی دایک؟ یان تێگەشتن لە کەسانی دیکە؟
* پرسیار بۆ کەسانی سەروو چوار ساڵ:
- کەسەکە کێشەی لە چاودێریکردنی خۆی هەیە، وەک گەرماوکردن یان خۆی جل لەبەر بکات؟
* پرسیار بۆ کەسانی سەروو 10 ساڵ:
- ئاستی خوێندن
- بەرزترین پلەی خوێندن کە بەدەستی هێنابێت
* پرسیار بۆ کەسانی 12 ساڵان و سەرووتر:
- باری هاوسەرگیری
- تەمەن لە کاتی هاوسەرگری
- ئەو پیاوانەی کە هاوسەرگیرییان کردووە، ئاماژە بە ژمارەی ئەو هاوسەرانە بکرێت لە ئەستۆیدان
- ژمارەی کارتی نیشتمانی و ژمارەی خێزانیی کارتی نیشتمانی دەبێت بنووسرێت
- سەرچاوەکانی کارەبای چییە؟
- ئەو شوێنەی تێدا دەژی، موڵکە یان کرێ، چادرە، یان خانوو، یان کەرەڤانە و کەپر
- سەرچاوەی ئاوی سەرەکی بۆ بەکارهێنان
- سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە
- شێوازی ئاوەڕۆ
- شێوازی سەرەکیی فڕێدانی زبڵ
- ژمارەی کۆبوونی خۆراک
*پرسیاری خاوەنداریێتی خێزان بۆ کەلوپەلی درێژخایەن:
- ئۆتۆمبێلی هەیە؟
- ماتۆرسکیل
- بەفرگر (سەلاجە)
- بەستێنەر (مجەمیدە)
- جلشۆر
- بۆیلەر (گیزەر)
- سپلیت
- مۆلیدەی کارەبا
- تەلەڤزیۆن
- گسکی کارەبایی
- کۆمپیوتەر
- ئایپاد
- مۆبایلی زیرەک
- سیستمی ئینتەرنێتی ماڵان
- قاپشۆر
- سیستمی پاڵاوتنی ئاو

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن