58 عیراق

75 بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سێدارە دەدرێن

02:07 - 28/11/2024

زەمەن – عێراق

٧٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدرێن و دەستیش گیرا بەسەر یەک تۆن مادەی هۆشبەردا.

ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دادگای رەسافە لە بەغداد ئاماژەی بەوە کرد، دەستی بەسەر یەك تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە و سزای لەسێدارەدانیشی بۆ ٧٥ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەركرد كە هەشت كەسیان بیانیین .

بە وتەی وەلید ئیبراهیم دادوەری دادگای ناوەندی لێكۆڵینەوە لەدادگای رەسافە، دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕە مادە هۆشبەرە لەڕێی ئۆپەراسیۆنەكانەوە بووە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەم ئەنجام دراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو چوارچێوەیەدا، ٧٥ سزای لەسێدارەدان دەركراوە كە شەش بیانی تێدایە و ٢٠ کەسی دیكەش بە زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادراون، پێشتریش شەش کەس لەو ٧٥ کەسە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوە.

هاوکات یەكێك لە بازرگانەكان كە لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ـە ، لەكاتی وەرگرتنی نزیكەی ٥٧ كیلۆگرام مادەی هۆشبەر كە لە بازرگانانی بیانی وەرگرتووە دەستگیركراوە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن