23 عیراق

ساتی گەیشتنی سوودانی بۆ پەرلەمانی عێراق

03:37 - 04/12/2024

زەمەن – عێراق

سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هۆڵی پەرلەمانی عێراق و دانیشتنەکە دەستیپێکرد.

لەو بارەیەوە د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کێشەی دواکەوتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئاراستەی سوودانی دەکەین و داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەین.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاوەری محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، گەیشتووەتە بینای ئەنجوومەنی نوێنەران و وابڕیارە وتارێک پێشکەشبکات.

هاوکات سەردانەکەی سودانی بۆ پەرلەمان لەسەر داوای خۆی بووە و وابڕیارە لەوێ چەند پرسێکی ئەمنی و ئابوری تاوتوێبکرێت و لەبارەی شەڕی سوریا و سنورەکانی عێراقیشەوە قسەبکات.
هاوکات یەکێک لە تەوەرەکان بریتی دەبێت لە؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق (2023،2024 و 2025).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن