بەفەرمی ڕۆژێک کرایە پشوو
04:10 - 03/12/2024
زەمەن - عێراق
لە عێراق ڕۆژێک
بەفەرمی کرایە پشوو، بەڵام دیارنییە پشووەکە هەرێمیش دەگرێتەوە یاخود نا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بڕیاریدا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 10ی 12 بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی
داعشدا بکات بە پشووی فەرمی.
هاوکات تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان
هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەم پشووەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ داعش سەریهەڵدا و
چەندین شار و شارۆچکەی لە عێراق کۆنتڕۆڵ کرد، هەرچەندە چەند ساڵێکە عێراق
سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستاش ئەو گرووپە ناوەناوە هێرش بۆ
سەر سوپای عێراق و تەنانەت پێشمەرگەش ئەنجام دەدەن.