ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکراکرا
01:05 - 04/12/2024
زەمەن - عێراق
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی سوودانی كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تەوەری یەكەمی کۆبوونەوەکە بریتییە لە میوانداریكردنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران.
هاوکات جیا لە بانگهێشتكردنی سوودانی، ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكرێت، لەوانەش خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵ.
هەر لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دەدرێت، هەروەها هەمواری یەكەمی پێشنیارە یاسای رەگەزنامەش دەنگی لەسەر دەدرێت.