عێراق هێزی ڕەوانەی سنوری سوریا کرد
12:56 - 02/12/2024
زەمەن _ عێراقی
وەزارەتی بەرگری عێراق هێزی سەربازی لەگەڵ ژمارەیەک چەک و تانک و زرێپۆشی ڕەوانەی سنووری نێوان عێراق و سووریا کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگریی حکومەتی فیدراڵ ڕایگەیاند: هێزی سەربازی و ژمارەیەک تانک و زرێپۆش و چەکی قورسی ڕەوانەی سنووری نێوان عێراق و سووریا کرد کە لە ناوچەی قائمیی هاوسنوور لەگەڵ ئوردن بڵاوکردووەتەوە، دوای بەهێزکردنی کەرتی باکووری ڕۆژئاوای نەینەوا بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی.
ڕەوانەکردنی ئەم هێزە سەربازییە دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای ئەو وڵاتە لە شارەکانی حەلەب و ئیدلب دەستی پێ کردووە. هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی شاری حەلەبیان ڕاگەیاندووە و سوپاش بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی داوە.