تەیف سامى بۆ یەکلاکردنەوەى پرسێکى تایبەت بە هەرێم لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمان کۆدەبێتەوە
06:30 - 04/12/2024
زەمەن - عێراقى
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و سەرۆکى لیژنەکە دەڵێت، تاوتوێى هەموارکردنەوەى بودجە و دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانیان کردووە، دەشڵێت، بڕیاریانداوە تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق بۆ یەکلاکردنەوەى پرسەکە بانگهێشت بکەن.
دواى کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق، عەتوان عەتوانى، سەرۆکى لیژنەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەشنووسی هەموارکردنەوەى یاساى بودجە کردووە و سەرنج و تێبینیی ئەندامەکان لەبارەی کرێی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون.
راشیگەیاندووە، بۆ روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بڕی
خەرجییەکان، بڕیاریانداوە لە کۆبوونەوەى داهاتووى لیژنەکەیاندا میوانداریی تەیف سامى، وەزیری دارایی بکەن.