237 عیراق

سودانی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

09:22 - 04/12/2024

زەمەن _ عێراقی

 

 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداری سودانی کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یاسای بودجە دەکرێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی نوێنەران بە میوانداری محەمەد شیاع سودانی کۆدەبێتەوە و بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە، بۆ میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەرخانکراوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارى یەکەمی یاسای بودجە دەکرێت.

هەموارى یاسای بودجەی عێراق، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە، بەمەبەستی زیادکردنی کرێی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە زیاتر لە ٢٠ مانگە راگیراوە.

هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت دەدرێت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەموارى پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت.

ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ ئەوەیە، "بۆچوونى خۆى لەبارەى هەموارى یاساى بودجە و سوودەکانى دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنەوەى نەوت بخاتەڕوو، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بۆچوونى ئەوانە دەبێت کە دژى هەموارى پرۆژە یاساکەن."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن