320 عیراق

لە عێراق کۆبوونەوەیەکى بەپەلە بەسەرۆکایەتى سودانى بەڕێوەچوو

07:30 - 01/12/2024

زەمەن - عێراقى

 

نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکى بەپەلەى ئەنجومەنى وزارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى بە سەرۆکایەتى محەمەد شیاع سودانى فەرماندى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەبارەى ئەو دۆخە ناسەقامگیرەى ناوچەکەى گرتووەتەوە بەڕێوەچوو.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى نوسینگەى سودانى، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئەو دۆخەى سوریاى گرتووەتەوە کراوە، هەروەها فەرماندەیى پاسەوانى سنوور بە وردى بارودۆخى سنوورى عێراقى لەگەڵ سوریا باسکردووە، ئاماژەى بەوەداوە، پێویستە هەنگاوى بەپەلە بندرێت بۆ کۆنترۆڵکردنى سنوورى عێراق لەگەڵ سوریا.

 

سودانى لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتى، پێویستە سنوورەکانى عێراق توندوتۆڵ بکرێتەوە و دووپاتیشى کردووەتەوە، رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبنەوە بکرێتە سەر عێراق و سەروەرییەکەی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن