موقتەدا سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتەدەنگ
08:06 - 05/12/2024
زەمەن - عێراقى
موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتەدەنگ و دەڵێت، تەنیا دوعامان پێدەکرێت.
موقتەدا سەدر لە راگەیەندراوێکدا کە نوسینگەکەى بڵاوریکردووەتەوە دەڵێت، داوا لە حکومەتى عێراق دەکەم، سزاى ئەو میلیشیا و گروپە چەکدارانە بدات کە دەستوەردان لە کاروبارى سوریا دەکەن.
دەشڵێت، بە وردى چاودێریی دۆخی دراوسێی ئازیزمان، سوریا دەکەین، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە دوعاکردن بۆ خەڵکەکەى لە هەموو مەزهەبەکان، خوای گەورە لە ناخۆشی و تیرۆر و توندڕەوی بیانپارێزێت.