ئهمڕۆ وەزیرانى دەرەوەى عێراق، سووریا و ئێران لە بەغدا کۆدەبنەوە
09:59 - 06/12/2024
زهمهن - عێراقی
ئهمڕۆ لهبهغدای
پایتهخت، وەزیرانى دەرەوەى عێراق، ئێران و سووریا بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە و
سووریا كۆدهبنهوه.
ئاژانسی
ههواڵی فهمی عێراق بڵاویکردەوە،
فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە بەغدا لەگەڵ بەسام سەباخ، وەزیرى دەرەوەی
سووریا و عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیی ئێران کۆدەبێتەوە.
شهوی رابردوو، بەسام سەباخ، وەزیرى دەرەوەى سووریا بە سەردانێکى فەرمی
گەیشتە عێراق بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیەدا.
سهرلهبهیانی
ئهمڕۆ هەینىش عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى ئێران گهیشته بەغدا
بۆ بەشداریکردن لەو کۆبوونەوەیە.
دەستەی تەحریری
شام (هەتەشە) و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیاش لە
لایەک، هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا دەستپێکردووە و تا ئێستا
کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شارەکانی حەلەب و حەمایان راگەیاندووە.