ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە
10:08 - 06/12/2024
زهمهن - ههرێمی كوردستان
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە عێراق ناسراو بە یۆنامی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، 6-12-2024، ئەنجوومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی له کاتژمێر شەشی ئێوارە بەکاتی بەغدا کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی
دۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەو وڵاتە دەکات.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا،
محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان"یۆنامی"
بۆ عێراق وتەیەک لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق و یۆنامی لەو وڵاتە پێشکەش بکات. لەوانەش؛
ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی و پرسی کاریگەری گۆڕانەکانی کەشوهەوا لەسەر عێراق.
هەروەها چاوەڕوان
دەکرێت محەمەد ئەلحەسان لە قسەکانیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستانیش بکات.
ئەمینداری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، لە مانگی تەمموزی 2024، محەمەد ئەلحەسانی
وەک نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لە عێراق و سەرۆکی نوێنەری هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ عێراق (یونامی) لە جێگای جینین پلاسخارت دەستنیشان کرد.