928 عیراق

په‌یامێك له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌؛ ده‌یانه‌وێت روداوه‌كانی سوریا بۆ عێراق بگوازنه‌وه‌

11:35 - 06/12/2024

زه‌مه‌ن - عێراقی

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند "قەیرانی سووریا پرسێکی ناوخۆییە بەڵام بۆ هەموو پێشهاتێکی لەناکاو ئامادەین".

سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ئاماژەى بەوە کرد "ناتوانین نادیدە بین بەرامبەر سووریایەک کە گرووپە تیرۆریستییەکان تیایدا باڵادەست بن".

وتیشى "رووداوەکانی فەڵەستین ناوچەکەیان بردووەتە قۆناغێکی نوێوە".

ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد "ئەوەی لە سووریا روودەدات رووداوێکی نێوخۆییە و هەوڵدان بۆ گواستنەوەی رووداوەکان بۆ عێراق پیلانی داگیرکەرانە".

فەلاح فەییاز وتیشی، "رژێمی زایۆنی لە رێگەی رووداوەکانی سووریاوە دەیەوێت ئێمە فەلەستین لەبیر بکەین".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن