146 جیهان

ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوایەکی بەپەلە ئاڕاستە دەکات

10:17 - 08/12/2024

زەمەن – ناوچەیی

ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی دەکات نزیک نەبنەوە لە دامەزراوە گشتییەکان.

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، شاری‌ دیمه‌شق له‌لایه‌ن گرووچه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكرا، به‌شاد ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ رژێمی‌ سوری وڵاتی‌ به‌ره‌و شوێنێكی‌ نادیار جێهێشت و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیش وڵاتیش ڕووخانی‌ رژێمی‌ راگه‌یاند.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی به‌سه‌ر رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیدا گرت، راگه‌یه‌نراوێكی به‌ناوی ژووی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، رووخانی‌ رژێمی‌ تاوانباری‌ سوری راده‌گه‌یه‌نین.

هەروەها وتیشی: دەسەڵاتی سوریا لەژێر سەرپەرشتیی سەرۆك وەزیراندا دەمێنێتەوە و هه‌روه‌ها سەركردەی گروپە چەكدارە ناوخۆییەكانی سوریا لە بانگەوازێكدا دەڵێت، نزیكبوونەوە لە دامەزراوە گشتییەكان "قەدەغەیە".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن