هاکان فیدان: دەزانم بەشار ئەسەد لە کوێیە بەڵام ناتوانم بیڵێم
02:38 - 08/12/2024
زەمەن _ جیهانی
هاکان فیدان ڕایگەیاند: دەزانم بەشار ئەسەد لە کوێیە بەڵام ناتوانم بیڵێم و دەزانم لە شوێنێکە لەدەرەوەی سووریا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ئ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، ناتوانم لەسەر شوێنی بەشار ئەسەد قسە بکەم و لێدوان بدەم، دەزانم ئەو لە شوێنێکە و لە دەرەوەی سووریایە بەڵام ناتوانم بیڵێم.
فیدان وتیشی: ئێمە لە ڕابردوودا کارمان لەسەر سەقامگیریی سووریا کردووە، ئێمە ئاشنای ئەو کارەکتەرانەین دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا بکەین، هەرچەندە بێگومان ئاستەنگ و ئالنگاری زۆر هەن دەبێت بە وردی لەگەڵ خەڵکی سووریا کار لەگەڵ ئەمانەدا بکەین، نەک بەتەنها.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە