403 جیهان

زانیاری نوێ؛ ڕووسیا دەڵێ؛ ئەسەد دوای گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەسەڵاتی ڕادەست کردووە

03:48 - 08/12/2024

زەمەن _ جیهانی

 

 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرایکرد، بەشار ئەسەد دوای گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، دەسەڵاتی ڕادەست کردووە و وڵاتەکەی بەجێ هێشتووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئەسەد دوای گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەسەڵاتی ڕادەست کردووە و لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە پەیوەندیدان و داوا دەکات ڕێز لە بیروڕای هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکان بگیرێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕووسیادا هاتووە، کە ڕووسیا پشتیوانیی لە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ دەکات کە بە کۆی دەنگ لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا لەوپەڕی ئامادەییدان و هیچ مەترسییەکی جیددی لەسەر سەلامەتییان نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی یەکەم، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان  بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن