138 جیهان

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕووخانی ئەسەد ڕاگەیاند

04:29 - 08/12/2024

زەمەن - ناوچەیی

ئێران دەڵێت: دیاریکردنی چارەنووسی گەلی سووریا، پێویستی بە کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان، کردەوە تیرۆریستییەکان و دەستپێکردنی دیالۆگی نیشتمانییە.

لەبارەی ڕووخانی ڕژێمەکەی ئەسەد وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت لە سووریا بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان، لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان کە نوێنەرایەتیی هەموو گەلی سووریا بکات، دیالۆگی نیشتمانی بکرێت.

دەشڵێت: دیاریکردنی چارەنووسی گەلی سووریا، بەرپرسیارێتیی خەڵکی ئەم وڵاتەیە، بەبێ دەستێوەردانی وێرانکەر و سەپاندنی دەرەکی.

ئێران جەخت لە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکاتەوە کە رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ دۆخی وڵاتەکە دەخاتەڕوو.

هەروەها دەڵێت: پێشبینی دەکەین پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتی بەردەوام بێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن