ترەمپ پەیامێکی گرنگی بۆ سودانی نارد
11:13 - 05/01/2025
زەمەن _ عێراق
ترەمپ پەیامێکی گرنگ بە نێردراوێکی تایبەتدا بۆ محەمەد شیاع سودانی دەنێرێت و بەپێی زانیارییەکان پەیامەکە سێ دۆسییەی گرنگ لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سهرچاوهیهكى سیاسیى ئاگادار ئاشكرایكردوه، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی لهدۆناڵد ترەمپ سهرۆكى ههڵبژێردراوى ئهمریكاوه پێگهیشت و چەند پرسێکی لەخۆ گرتووە ئەوانیش (پێویستە چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵ بکرێت، چالاکیی گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران ڕابگیرێت، عێراق دەستوەردان لەکاروباری سوریاو حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە نەکات).
هاوکات، سودانی لەبەغدا لەڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراقو یادکردنەوەی شەهید محەممەد باقر حەکیم لەوتارێکدا وتی:"هەندێک لایەن هەوڵیاندا عێراق بخزێننە نێو گۆڕانکارییەکانی سوریاو باسیان لەگۆڕانی سیستەمی سیاسیی عێراق دەکرد، بەڵام هیچ دەوڵەتو لایەنێک بۆی نییە گۆڕانیی سیاسیو ئەمنی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت.