مالیکی: ئیسرائیل پلانی دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکەی هەیە
09:21 - 04/01/2025
زەمەن - عێراقى
نورى مالیکى دەڵێت، ئیسرائیل پلانی هه‌یه ناوچه‌كه دابه‌ش بكات، دەشڵێت، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا درێژه‌پێده‌ری پرۆسه و پلانه‌كه‌یه.
ئەمڕۆ نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له رێوڕەسمى ساڵیادى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس گوتارێکى پێشکەشکرد و هۆشداری دا له دابه‌شكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كه به گوته‌ی ئه‌و، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1967 – 1982ـدا پلانی ئه‌و دابه‌شكردنه نووسراوه‌ته، به شێوه‌یه‌ك به پێی پلانه‌كه، سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرێته كانتۆنی بچووك بچووك كه هیچیان ناتوانن ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
مالیکى لە گوتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشدا، به‌هۆی كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، مه‌ترسیی كه‌وتووه‌ته سه‌ر عێراق و ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ی عێراق دابڕێژرێته‌وه.
مالیکى دەشڵێت، پێشتر ئه‌ركی ئه‌وان بریتی بووه له پارێزگاریكردن له غه‌ززه و باشووری لوبنان، به‌ڵام ئێسته ئه‌ركیان ئاڵۆز و قورس بووه.
ئەوەشى راگەیاندووە، ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه له سووریا ڕووی دا، سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و لاوازكردنیان بۆ سه‌ر وڵاتۆچكه‌یه‌ك كه ناتوانن به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل بوه‌ستنه‌وه.
مالیكی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دوژمنه‌كانیان هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن بۆ كاری تێكده‌رانه و له‌سه‌ر بنه‌مای توانای گۆڕینی دۆخی وڵات، به‌ڵام به ڕوویاندا ده‌وه‌ستنه‌وه و شكستێكی گه‌وره به پرۆژه و پلانه‌كانیان ده‌هێنن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش پێكه‌وه پارێزگاری له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.