نهێنى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرابوو
08:43 - 05/01/2025
زەمەن - عێراقى
ئەمڕۆ نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى، رۆژى چوارشەممە سەردانى تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، سەردانەکەى سودانى بۆ تاران لەم کاتەدا، بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى حەشدى شەعبى.
هەرچەندە سودانى لە ساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگرى پێشووى سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی جەختیکردەوە کە حەشدى شەعبى بەشێکە لە وەزارەتى بەرگریى عێراق، بەڵام ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەى دەبێت حەشدى شەعبى هەڵوەشێتەوە.