دەزگایەکی ناسراوی عێراق: قەیوان گروپ باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرەی ئەمساڵە
09:05 - 19/12/2024
زەمەن - کوردستانى
بەپێی راپرسی دەزگایەکی عێراقی تایبەت بە دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی ساڵ، 'قەیوان گروپ' لەسەر ئاستی هەموو عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرە.
دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطنی) لە عێراق، لە راپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی باشترین کۆمپانیا لە بواری خانووبەرە راپرسییەکی ئەنجامداوە، بەپێی راپرسییەکە لەسەر بنەمای کوالێتی و رەزامەندی کڕیاران و لایەنە پەیوەندارەکان و متمانەی خەڵک بەکارەکانیان، لەناو سەدان کۆمپانیای گەورە و جیاجیای بواری خانووبەرە لە عێراق، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە باشترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی بواری خانووبەرە هەڵبژێردراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا و بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکومی و پەڕلەمانی و نوێنەری وڵاتان و کۆمپانیا و کەسایەتی بوارەکانی میدیا و کۆمەڵی مەدەنی، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە بەغدادی پایتەخت براوەکانی ئەو راپرسیە بۆ ئەمساڵ رابگەیەنرێن".
دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطنی)، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و مەدەنیی عێراقە و کۆتایی هەموو ساڵێک راپرسی بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە سەرکەوتووەکان ئەنجام دەدات.