کێشەى خوێندکارانى کوردى کۆلێژى یاساى کەرکوک چارەسەرکرا
07:27 - 19/12/2024
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ خوێندکارانى کوردى کۆلێژى یاسا لە کەرکوک دژى رێگریکردن لێیان بۆئەوەى وەڵامى پرسیارەکان بە کوردى بدەنەوە گردبوونەوە، پارێزگارى کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، کێشەکەیانى چارەسەر کردووە.
رێبوار تەها، پارێزگارى کەرکوک دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دکتۆر نەعیم ئەلعەبودی ئەنجامداوە و ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی بەڕێزیانی بۆ خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک و زانکۆی تەکنیکی باکوور وەرگرت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان بە زمانی کوردی بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەکەن، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پڕۆسەی پەروەردەیی.