کێلى گۆڕەکەى حەسەن زیرەک شکێندرا
09:16 - 19/12/2024
زەمەن - کوردستانى
کێلى گۆڕى هونەرمەندى بەناوبانگى کورد حەسەن زیرەک کە دەکەوێتە شارى بۆکان شێوێندراوە و کێلەکەیان شکاندووە.
یەکێک لە کەسوکارەکەى حەسەن زیرەک رایگەیاند، لەلایەن چەند کەسانێکی نەناسراو، هێرشکراوەتە سەر گۆڕی هونەرمەند حەسەن زیرەک و کێلی گۆڕەکەی شکێندراوە.
راشیگەیاندووە، ئەم کارە خەڵک و هەوادارانی هونەر و میوزیکی کوردی نیگەران کردووە و داوای لێکۆڵینەوە، بەدواداچوونی جدی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کێ ئەو کارەی کردووە.
دواى ئەوەى شکاندنى کێلى گۆڕى حەسەن زیرەک ناڕەزایەتى لێکەوتووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن شارەوانی بۆکانەوە چاککرایەوە.