ئەڵمانیا دهڵێ؛ كورد له سوریا پێویستی بە گەرەنتی ئەمنییە
09:34 - 03/01/2025
زهمهن -
كوردستانی
ئانالینا بایربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دیمەشقەوە ڕایگەیاند، پێویستییان بە گەرەنتیی ئەمنیی
باوەڕپێکراو هەیە بۆ کوردانی سووریا.
ئهمڕۆ ههینی
3ی 1ی 2025، ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی سەردانەكەی بۆ
سووریا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە دیمەشق ڕایگەیاند، سەردانی ئەوان بۆ پایتەختی
سووریا نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی ئەورووپا پەیوەندیی سیاسیی نوێ لەگەڵ وڵاتەکە دەبەستێت
و دەبێت هەمو سوورییەکان لە پڕۆسەی سیاسیی
نوێدا بەشداربن و جێبگرن.
ئاماژەی بەوەش
كرد، “پێویستە گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراو بۆ کورد لە سووریا دابین بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا
پێویستە هەمو مەزهەب و پێكهاتەکان لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەشداری بكەن”.
وەزیری دەرەوەی
ئەڵمانیا باسی لەوەشكرد، “دانوستاندن لەگەڵ قەسەدە لەم قۆناخەدا گرنگە”.