له‌م هەفتەیه‌وه دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە
09:59 - 03/01/2025
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌وه کۆبوونەوە و
دانوستانەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ
چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان به‌رێوه‌بچێت.
دانوستانەکان دوو جۆرن، یەکەمیان دانوستانی یەکێتی نیشتمانی
كوردستانه لەگەڵ لایەن و لایەنە سیاسییە براوەکانی تر، دووەمیش دانوستانەکانی نێوان
یەکێتی و پارتی لەخۆ دەگرێت.
یه‌كێتی و پارتی
پێشتر دوو کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە”.
ئه‌م هه‌فته‌یه
هەردوولا کۆبوونەوەی سێیەم ئەنجامدەدەن، بۆ دیراسەکردنی ڕەشنووسی بەرنامەی هاوبەش
کە لەلایەن دوو لیژنەی پێکهێنراو بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە"،
"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی دانوستانه‌كانی یه‌كێتی و پارتی تەنیا پەیوەست نابێت بە دابەشکردنی پۆست و سەرۆکایەتییەکانی
کوردستانەوە، بەڵکو بابەتی گرنگتریش دەگرێتەوە، ئەوانیش فەلسەفەی حوکمڕانی و بەرنامەکەی
و میکانیزمەکانی شەراکەتی سیاسی لە قۆناغی داهاتوودا".
تۆپەکە ئێستا لە
گۆڕه‌پانی دوو لایەنی سەرەکییە بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەتی کە بەشێک لە حزبەکان
ڕێگای ئۆپۆزسیۆنیان هەڵبژاردووە".