188 جیهان

تیکتۆک لە ئەمریکا دەکەوێتەوە کار

09:02 - 19/01/2025

زەمەن - جیهانى

 

دواى ئەوەى رۆژى هەینى دادگاى باڵاى ئەمریکا بڕیارى قەدەغەکردنى تیکتۆکى پەسەندکرد، راستەوخۆ کارکردنى ئەپلیکەیشنەکە لە ئەمریکا وەستا و بەکارهێنەرانى نەیاندەتوانى ئەکاونتەکانیان بکەنەوە و بەرنامەکە بەکاربهێنن، بەڵام کەمێک لەمەوبەر تیکتۆک رایگەیاند، لەسەر بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمریکا بەرنامەکە لە ئەمریکا دەخەنەوە کار.

 

کۆمپانیاى تیکتۆک رایگەیاندووە، سوپاسى دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ ئەو روون و راشکاوییەى لەگەڵمان نواندى، لە کاتژمێرەکانى داهاتوودا بەرنامەکە دەست بە کارکردن دەکاتەوە لە ئەمریکا.

 

دواى بڕیارى قەدەەغەکردنى تیکتۆک لەلایەن دادگاى باڵاى ئەمریکاوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کارکردن بە یاساى قەدەغەکردنى تیکتۆک دوادەخات تا ئەوکاتەى چارەسەرێکى دیکەى بۆدەدۆزنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن