دەیلى میرەر: رووداوى پێکدادانى فڕۆکەکەى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ شەرمەزار دەکات
11:29 - 31/01/2025
زهمهن - جیهانی
دواى لێدوانەکەى
شەوى رابردووى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەبارەى رووداوى پێکدادانى فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە
و هەلیکۆپتەرە سەربازییەکە لە واشنتن کە 67 کەسى تێدابوو هەموویان لە رووداوەکەدا
گیانیان لەدەستدا، خەڵکى ئەمریکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشى توندیان کردەسەر دۆناڵد
ترەمپ و بە کەسێکى نێرجسییان ناوبرد.
رۆژنامەکە نووسیویەتى،
کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەى دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکى سپى بوو کە تەنیا سێ مایڵ لە
شوێنى رووداوەکەوە دوورە، دواى ئەوەى هاوخەمی بۆ رووداوەکە دەربڕی، راستەوخۆ هێرشیکردەسەر
نەیارە سیاسییەکانی.