سەرۆكی پێشووی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا..سەر بەهیچ پارتێك نەبوو
01:50 - 02/02/2025
زەمەن _ جیهانی
سەرۆکی پێشووی ئەڵمانیا، کە پێشتر سەرۆکی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بووە، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، ه فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئێستای ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ۆرست کۆهلەر، سەرۆکی پێشووتری ئەڵمانیا، کۆچی دوایی کرد و ئەڵمانیا کەسێکی زۆر ڕێزدار و جەماوەریی لەدەست دا، کە کاری گەورەی بۆ وڵاتەکەمان و جیهان کردووە."
هۆرست کۆهلەر، ئابووریناس، یەکەم سەرۆکی ئەڵمانیا بوو کە سەر بە هیچ پارتێکی سیاسیی نەبوو و لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ سەرۆکی ئەڵمانیا بووە و پێش ئەوەی ئەو پۆستە لە وڵاتەکەی وەربگرێت، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٤ سەرۆکایەتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بووە لە واشنتن، هەروەها پۆستی کارگێڕی و بانکیی هەبووە، دواجار لەتەمەنی ٨١ ساڵیدا، لە بیابانی ڕۆژئاوا، کۆچی دوایی کرد.