400 هەزار فەرمانبەرى بندیوار لە سوریا هەیە
09:44 - 01/02/2025
زهمهن - ناوچهیی
رۆژنامهی شهرقلئهوسهت له ژمارهی ئهمرۆیدا بڵاویكردهوه وەزیری دارایی سوریا، دهڵێ، کار بۆ نەهێشتنى
بەفیڕۆدانى سامانى وڵاتەکەیان دەکەن یەکێک لەو رێکارانەش نەهێشتنى فەرمانبەرى بندیوارە
کە لەسایەى رژێمەکەى بەشار ئەسەد دا ژمارەیەکی زۆر هەبووە.
ئەم هەنگاوە مەترسی
ئەوەى هەیە کە خەڵک لە حکومەتە نوێیەکە نیگەران بن و کێشەى بۆ دروستبکەن بە تایبەتى
عەشایەر.
رۆژنامهكه له
زاری محەمەد
ئەبا زەید وەزیری دارایی سوریا دهڵێ؛ ژمارەیەکى
زۆر کۆمپانیاى وەهمی کەرتى گشتى هەن کە تەنها سامانى وڵاتەکە بەفیڕۆ دەدەن و لە کۆی
یەک ملیۆن و 300 هەزار فەرمانبەر تەنها 900 هەزارى دیارە و فیعلین و ئەو 400 هەزارەى
دیکە وەهمى و بندیوارن و بە لابردنى ئەو ناوانە لە لیستى مووچە خۆرانى حکومەتدا ئابوورى
وڵات بەباشی دەبوژێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری دارایی بە ئاژانسى رۆیتەرزی راگەیاندووە
بەگوێرەى توێژینەوەیەکیان کەرتى گشتى لە سوریا بە 550 تا 600 هەزار فەرمانبەر بەڕێوە
دەچێت و ئەوەی دیکەى زیادەیە.