بەهای (100) دۆلاری ئەمریكی دەبێتە (145) هەزار دینار
01:22 - 08/02/2025
زەمەن _ ئابووری
بەهۆی زۆر خستنە بازاڕی دۆلارەوە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥٠ و هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سوباتی ٢٠٢٥، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیش دەڵێت: ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیربووە بە تایبەت دوای لابردنی سەكۆی ئەلیكترۆنی.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: بڕیارە لە ١٦ـی ئەم مانگەوە سیستمی نوێی حەواڵەی دەرەكی كاری لەسەر بكرێت كە ئەگەر دۆخی سیاسی سەقامگیربێت و بە جێبەجێكردنی ئەو سیستمە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای ١٠٠ دۆلار بگاتە ١٤٥ بۆ ١٤٦ هەزار دینار.
هاوکات، بانکی ناوەندی عێراقی، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری بە کاش و حەواڵە فرۆشتووە و بانکەکە لە هەفتەی ڕابردوودا، یەک ملیار و ٤٨٣ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٩٣٨ دۆلاری ئەمەریکی فرۆشتووە، واتە ڕۆژانە ٢٩٦ ملیۆن و ٧٣٦ هەزار و ٧٨٧ دۆلار، ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر زیادی کردووە، کە تێکڕای فرۆشی ڕۆژانەی ٢٩١ ملیۆن و ٥٩٦ هەزار و ٩٠ دۆلار بووە