1591 ئابوری

بەهاى تمەن بۆ نزمترین ئاست لە مێژوودا دابەزى

06:50 - 08/02/2025

زەمەن - ئابورى

 

ئەمڕۆ بەهاى تمەنى ئێرانى زیاتر دابەزى و نزمترین نرخى لە مێژوودا تۆمارکرد.

 

بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، ئەمڕۆ 100 دۆلار بە نۆ ملیۆن تمەن مامەڵەى پێوەکراوە.

 

شارەزایان و مامەڵەکارانى تمەن دەڵێن، دابەزینى بەهاى تمەن پەیوەندیى هەیە بەو هەڕەشانەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە ئێرانى دەکات و دەیەوێت داهاتى نەوتى ئێران بگەیەنێتە سفر، هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بەخشینى عێراق بۆ کڕینى غاز و سوتەمەنى لە ئێران، یەکێى دیکەیە لە هۆکارەکانى دابەزینى بەهاى تمەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن