مەسعود بارزانی: پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن
04:16 - 13/02/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
مەسعود بارزانی ڕایگەیاند: پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور، پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە، ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیجییەتی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆكایەتیی جەواد پۆلانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
شاندەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای بۆچوون و پێشنیار و هەڵسەنگاندنی بارزانیان كرد لەسەر كاروباری لیژنەكەیان و ستراتیجییەتی ئاساییشی نیشتیمانی.
هاوکات، مەسعود بارزانی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی بەرچاوڕونیی پێویستی خستەڕوو، جەختیشی كردەوە، كە پێویستە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە چوارچێوەی كاركردن بە دەستوور، پابەندی هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بن.