تۆماركردنی منداڵانی تازە لەدایكبوو بۆ بەشەخۆراكی مانگانە دەستپێدەكاتەوە
02:01 - 15/02/2025
زەمەن - ئابوری
حكومەتی هەرێم
دەستیكردەوە بە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایكبوو لە فۆڕمی بەشەخۆراكی مانگانە كە
ماوەی دوو ساڵە وەستاوە.
ئەمڕۆ شەممە 15ی
1ی 2025، نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە "زەمەن"ی
راگەیاند، بەپێی سیستمی ئەلیكترۆنی خۆراك، هەموو كەسێك بە منداڵی تازە لە دایكبووشەوە
تۆمار دەكرێت، بەڵام بە مەرجێك خاوەنی كارتی نیشتمانی بێت.
نەوزاد كامیل،
هۆشداریی ئەوەشیدا ئەگەر خێزانێك یان كەسێك كارتی نیشتمانی نەبێت، فۆڕمی خۆراكەكەی
هەڵدەپەسێردرێت تا كارتی نیشتمانی بۆ دروست دەكرێت.
وتیشی: حاڵی
حازر لە هەرێمی كوردستانیش ئامادەكاریی دەكرێت بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك. كە ئێستا لە پارێزگای ناسریە بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك تەواو
بووە و سەركەوتنی بە دەستهێناوە.