کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی باران و بەفر بەرێوەیە
02:53 - 19/02/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
بەرێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى
داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،
19-2-2025، کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئاسمان
نیمچە هەوربێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتا
لە سنوورى ڕۆژ ئاواى هەرێم و سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشیک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان
باران دەبارێت و هەروەها لە درەنگانی شەویشدا کەمێک بەفر دەبارێت، پلەکانی گەگرماش
بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمیک نزم دەبێتەوە.
ئاماژەی بە پێشبینی
کەشی سبەینێ پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025 کرد، کە ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت، ئەم
شەپۆلى باران بارینە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هەروەها لە ناوچە
سنوورییەکان بەفر دەبارێت، سەرەتا دابارین بەشێوە پچر پچر دەبێت، لە شەودا هێز و
تاوى باران زیاد دەکات بۆ بارانى مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ لێزمە
بارانى بەردەوام. هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى
سیلیزى
سلێمانی : 9پلەى
سیلیزى
دهۆک : 7پلەى سیلیزى
کەرکوک :14 پلەى
سیلیزى
زاخۆ : 8پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 7 پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران :
6 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى
سیلیزى
گەرمیان : 14پلەى
سیلیزى