کەژێ و کێوار عەلاگەیەکیان دۆزیەوەو پێیاندا تەقیەوە
01:40 - 02/03/2025
زەمەن _ کوردستانی
لە قەزای دوکان دوو منداڵ عەلاگەیەکیان هەڵگرتووەتەوە و پیایاندا تەقیووەتەوە وبەسەختی برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی ئاداری ٢٠٢٥، لە گوندی سۆفیانی سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دوکان، خوشک و برایەک، لەکاتی یاریکردن لەبەردەم ماڵی خۆیان عە؛لاگەیەکیان هەڵگرتووەتەوە، لەپاش کردنەوەی زەرفەکە ڕاستەوخۆ پیایاندا تەقیووەتەوە.
دوو مندالەکە ناویان کەژێ تەمەن 7 ساڵان و کێوار میقداد تەمەن 9 ساڵان، کە بەهۆی تەقینەوەکە بەسەختی برینداربوون و لە نەخۆشخانەی ڕانیەوە ڕەوانەی سلێمانی کران.