70 ئابوری

بەپەلە.. مەرزی ئیبراهیم خەلیل راگیرا

02:47 - 18/03/2025

زەمەن _ ئابووری

 

 دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی، لە دەروازەکە ڕاوەستاوە و کێشەکە تەکنیکییە و گرفتەکە لە لایەنی تورکیاوەیە.

 ئەمڕۆ سیشەممە، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی سنووریی نێودوەڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، لەسەر پەککەوتنی جموجووڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازە ڕوونکردنەوە دەدات و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی بەشی پاسپۆرت لەلایەن ئیدارەی سنووری تورکیاوە، گرفت بۆ هاووڵاتییانی هەڵگری پاسپۆرتی تورکی دروست بووە، هەربۆیە هاتن و چوونی گەشتیاری و بازرگانیی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان پەکی کەوتووە و کێشە دروست بووە.

هەروەها ئاماژەی داوە، سەرپەرشتی کۆمەڵگەی دەورازەی ئیبراهیم خەلیل، سەردانی دەروازەی خاپووری کردووە و لە هەماهەنگی بەردەوامە بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەم کێشەیەی چارە بکرێت و جموجووڵی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایی ببێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن