به‌په‌له.. له به‌غداوه وردبینیکردنی لیستی مووچەى مانگى سێ دەستیپێکرد
12:04 - 19/03/2025
زه‌مه‌ن - هه‌رێمی كوردستان
وەزارەتى دارایی
عێراق ئەمڕۆ دەستیکرد بە وردبینیی لیستی مووچەی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم.
به‌گوێره‌ی
زانیاری ئەندامێکى تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، تیمێکی تەکنیکی
وەزارەتی دارایی عێراق بە چڕی وردبینی بۆ لیستەکە دەکەن، دەیانەوێت لە نزیکترین
کاتدا وردبینیەکە تەواوبکەن،
دوای تەواوکردنی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریی وەزارەت
بە وەکالەت پێداچوونەوەی بۆ دەکات و دواتر سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ تەیف سامی، وەزیری
دارایی دەنێرێت به مه‌به‌ستی
واژۆكردنی.
هه‌ر به پێی
زانیاریه‌كانی "زه‌مه‌ن" تیمی تەکنیکی
وەزارەتى دارایی عێراقمان به تیمی ته‌كنیكی هه‌رێمیان وتووه " ئینشاڵا لیستەکە
کێشەی نەبێت بە ئەگەرێکی زۆر 25 یان 26 مانگ، کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو، تەیف سامی
تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی سێ دەکات".