546 ئابوری

نرخی دۆلار دابەزی

06:39 - 24/03/2025

زەمەن - ئابوری

ئێوارەی ئەمڕۆ لە داخستنی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهاى دینار بەرزبووەوە، لە بەرامبەردا بەهاى دۆلار دابەزى.

بەگوێرەی نرخەکان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، لە داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 146,700 دینار مامەڵەی پێوەکراوە، لەکاتێکدا بەیانى ئەمڕۆ بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 147,150 دینار بوو.

مامەڵەکارانی دراو دەڵێن، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی بانکی ناوەندیی عێراق لە سیستمی حەواڵە، بازرگانەکان کەمتر پێویستیان بە دۆلارە و دێنە بازاڕ بۆ کڕینی دۆلار، ئەوەش خستنەڕووی دۆلاری زۆرکردووە و بەهۆیەوە نرخەکەی دابەزیوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن