تره‌مپ: بە گاڵته‌م نییە كه ده‌مه‌وێت بۆ سێیه‌م جار ببمه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
07:56 - 31/03/2025
زه‌مه‌ن - جیهانی
دۆناڵد تره‌مپ،
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به كه‌ناڵی (NBC)ـی ڕایگه‌یاند، به گاڵته‌ی نییه كاتێك ئاره‌زووی خۆی بۆ به‌ده‌ستهێنانی
خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی نیشان ده‌دات.
به‌ده‌ستهێنانی
خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌یه كه
ته‌نیا دوو خولی بۆ به‌ده‌ستهێنانی داوه.
دۆناڵد تره‌مپ
له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، كۆمه‌ڵێك ڕێكار و میكانیزم هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌قی
ده‌ستوور له باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی.
له لای خۆیه‌وه
گۆڤاری پۆلیتیکۆ ڕوونی كردووه‌ته‌وه، تره‌مپ له چوار حاڵه‌تدا ده‌توانێت بۆ جاری
سێیه‌م خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، ئه‌وانیش: گۆڕینی دەستوور، فێڵكردن له ده‌ستوور (حیله‌شه‌رعی)،
پشتگوێخستنی، یان سەرپێچیکردنی ڕاستەوخۆی دەستوور.
له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه چوو، تره‌مپ، كاندیدی
كۆمارییه‌كان. 312 خاڵی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکای به‌ده‌ست هێنا،
له‌و كاته‌ی كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان 226 خاڵی به‌ده‌ست هێنا.
کۆمەڵەی هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە 528 کورسی پێک دێت، بۆ ئەوەی کاندیدێک ببێتە سەرۆک، پێویستە
270 کورسی (خاڵ) بە دەست بهێنێت، به‌م ئه‌نجامه‌ش تره‌مپ توانی به 86 خاڵ پێش
كامالا هاریس كه‌وت.
دووشه‌ممه، 6ـی
كانوونی دووه‌می 2025، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا په‌سند كرد، به‌مه‌ش تره‌مپ به فه‌رمی بووه چل و حه‌وته‌مین
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و له 20ـی كانوونی دووه‌می 2025 له كۆشكی سپی سوێندی ده‌ستووری
خوارد و ده‌ست به‌كار بوو.