ترەمپ: ئەگەر ئێران رازى نەبێت بۆمببارانى دەکەین
06:18 - 30/03/2025
زەمەن - جیهانى
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەگەر ئێران بە گفتوگۆى ئاشتیى رازى نەبێت، بۆمببارانى دەکەین.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵى سى ئێن بى سى ئەمریکى، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا باسى ئێرانى کردووە و دەڵێت، ئەگەر ئێران لە گفتوگۆکانى رێککەوتنى ئاشتى بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەى رازى نەبێت، بۆمببارانى دەکەن.
ترەمپ گوتوشییەتى، پاکێجى دووەمى سزا ئابوورییەکان دژى ئێران بەڕێوەن و بەمزووانە رایدەگەیەنن.