93 جیهان

ئیمامئۆغڵو: توركیا بووەتە كۆماری ترس

02:03 - 29/03/2025

زەمەن:-

 

 ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ دەڵێت: ئەردۆغان باش دەزانێت كە لەسەر سندوقی هەڵبژاردن ناتوانێت هەڵبژاردن لە ئەو بباتەوە، بۆیە رەوانەی زیندانی كردووم.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی سۆزجوی تورکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، وتارێکی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی دوورخراوەی گەورە شارەوانیی ئیستەنبوڵ و كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆكایەتی توركیای بڵاوکردووەتەوە، كە لە رۆژنامەی نیۆرك تایمز بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەردۆغان باش دەزانێت كە لەسەر سندوقی هەڵبژاردن ناتوانێت هەڵبژاردن لە ئەو بباتەوە، بۆیە رەوانەی زیندانی كردووە.

راشیگەیاند، لە توركیا رژێمێكی توند هاتووەتە كایەوە و توركیا بووەتە كۆماری ترس، ئەو لەبەرئەوەی ركابەری سەختی ئەردۆغانە، بۆیە زیندانی كراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن