محەمەد باقر قاڵیباف: هێرش بکرێتە سەر ئێران ناوچەکە گڕدەگرێت
01:39 - 29/03/2025
زەمەن – ناوچەیی
رۆژنامەی
شەرقلئەوسەت لەژمارەی ئەمڕۆیدا راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێ "هێرش بکرێتە سەر
ئێران ناوچەکە گڕدەگرێت"
محەمەد باقر قاڵیباف
سەرۆکى پەرلەمانى ئێران هۆشداریی دا لە هێرشکردنە سەر ئێران و رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا
هێرش بکاتە سەر ئێران بۆ ئەوەى ناچار بە دانوستانى بکات سەبارەت بە چەکی ئەتۆم، هەموو
ناوچەکە گڕدەگرێت و دەتەقێتەوە.
وتیشی: هیچ پێگەیەکى
ئەمریکا لەناوچەکەدا پارێزراو نابێت، ئەو دانوستانەى ئەمریکییەکان دەیانەوێت داماڵینى
چەکى ئێرانە نەک رێککەوتن، بۆیە ئێران سیاسەتى دان بەخۆداگرتن پەیڕەودەکات.