پێنج هاووڵاتى مین پێیاندا تەقییەوە برینى یەکێکیان سەختە
05:43 - 08/04/2025
زەمەن - کوردستانى
بەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان و کنگر، پێنج هاوڵاتی قەزای شارەزوور سەردانی ناوچەی میشیاو دەکەن لە سنووری قەزای پێنجوێن، مین پێیاندا دەتەقێتەوە و یەکێکیان قاچى دەپەڕێت.
بەگوێرەى زانیارییەکان، یەکێک لەو کەسانەى بە سەختى برینداربووە ناوى رەئوف عەبدولکەریم ساڵحە، قاچی پەڕێوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە لە شاری سلێمانی وا بڕیارە ئەمشەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت.