164 کوردستان

محەمەدی حاجی مەحمود سەردانی چیا نەوشیروان مستەفای كرد

06:26 - 08/04/2025

 زەمەن - هەرێمی کوردستان

 

چیا نەوشیروان مستەفا پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان كرد.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكراتی کوردستان لە سلێمانی سەردانی چیا نەوشیروان مستەفای کرد.

 

لەو سەردانە دۆستانەیەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و هەردولا خوازیاربوون كە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی باشكردنی گوزەرانی هاونیشتیمانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن