268 جیهان

بڕیارى نوێ بۆ حەجى ئەمساڵ دەرچوو

09:11 - 08/04/2025

زەمەن - جیهانى

 

گوتەبێژى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان دەڵێت، هەر کەسێک ئەمساڵ بەشێوەیەکى نایاسایى فەریزەى حەج ئەنجام بدات، سزاى دارایى 100 هەزار ریاڵى سعودى کە دەکاتە 26 هەزار دۆلارى بەسەردا دەدرێت.

 

کاروانى ستونى گوتەبێژى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، بۆ حەجى ئەمساڵ سعودیە رێوشوێنى توندترى گرتووەتەبەر بۆ ریگیرکردن لە حەجى نایاسایى، هەر کەسێک بەشێوەیەکى نایاسایى بچێتە سعودیە بەمەبەستى ئەنجامدانى فەریزەى حەج یاخود ئەو عومرەکارانەى لەدواى بەروارى 29ى نیسان لە سعودیە دەمێننەوە بە سەرپێچیکار هەژماردەکرێن و سزاى دارایى 26 هەزار دۆلار دەدرێن.

 

بەگوێرەى وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عومرەن دەبێت بەر لە کۆتایی مانگ بگەڕێنەوە و بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە، هەر کەس و کۆمپانیا و دامەزراوەیەکیش خوی بهێڵێتەوە سزا دەدرێت بە بڕە پارەیەک، کە دەگاتە 100 هەزار ریاڵى سعودی، کەدەکاتە 26 هەزار دۆلارى ئەمریکى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن