چوار ھەزار سەرکردەی وڵاتان لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا بەشداری دەكەن
11:16 - 10/04/2025
زەمەن - جیهانی
ڕۆژی ١١ی ئەم
مانگە بە بەشداری سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ژمارەیەک وڵات، ١٤ھەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی
ئانتاڵیا (ADF2025)دەست
پێ دەکات کە تا ١٣ی ئەم مانگە، بەردەوام دەبێت.
چوارەمین کۆڕبەندی
دیپلۆماسی ئانتاڵیا (ADF2025) ڕۆژانی ١١ بۆ ١٣ی نیسان لە ژێر چاودێری سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان و بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت
ئەردۆغان لە کاتی دەستپێکردنی کۆڕبەندەکەدا کە لە ژێر ناوی "بەردەوامبوون لەسەر
دیپلۆماسی لە جیھانێکی دابەشکراودا"، بەڕێوەدەچێت، وتارێک پێشکەش بکات.
ھەروەھا چاوەڕوان
دەکرێت، چوار ھەزار سەرکردەی وڵاتان کە لەنێویاندا ٢٠ سەرۆک و سەرۆکوەزیران، ٤٥ وەزیری
دەرەوەی ژمارەیەک وڵات و ٦٠ نوێنەری باڵای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ھەن بەشداری لە
کۆڕبەندەکەی ئەمساڵدا بکەن.
لە میانی کۆڕبەندەکەدا،
ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێت، وەک گۆڕانی ئاووھەوا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،
ئاسایشی خۆراک و ژیری دەستکرد.
سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ