نرخى دۆلار دابەزى
06:39 - 09/04/2025
زەمەن - ئابورى
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە داخستنى بازاڕەکانى دراو لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار دابەزى.
بەگوێرەى نرخەکان لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى، ئێوارەى ئەمڕۆ لە داخستنى بازاڕ 100 دۆلار 200 دینارى لێبووەوە و بە 147,750 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا لە کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بەرامبەر 148,000 دینار بوو.
ئەمڕۆ شاندێکى ژوورى بازرگانیى ئەمریکا لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەوە، لە شاندە ئەمریکییەکەدا نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى گەورەى ئەمریکاى تێدابوو، ئامانج لە سەردانەکەیان بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەى وەبەرهێنانى کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق، ئەم هەواڵە کاریگەرى لەسەر نرخى دینار دروستکردووە و بەرامبەر دۆلار بەرزیکردووەتەوە.