بڕیارێک لە بانکى ناوەندییەوە بۆ راکێشانى دۆلار بە 132 هەزار دینار لە دەرەوەى وڵات
07:53 - 07/04/2025
زەمەن - ئابورى
بانکى ناوەندیى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئەو کەسانەى کارتى بانکییان هەیە، دەتوانن لە دەرەوەى وڵات هەر دراوێکیان بوێت بە نرخى فەرمیى بانکى ناوەندى دراوەکە رابکێشن، دەشڵێت، پێدانى دۆلار بە گەشتیاران بە نرخى فەرمیى رانەگیراوە و بەردەوامە.
لە راگەیەندراوى بانکەکەدا هاتووە، هەر هاووڵاتییەکى عێراقى هەڵگرى کارتى بانکى ئەلیکترۆنییە، دەتوانێت بەپێى رێنماییەکانى بانکەکە مانگانە لە پێنج بۆ 50 هەزار دۆلار هەر دراوێکى بوێت بە نرخى فەرمیى بانکى ناوەندیى پارە رابکێشێت کە کەمترینى بۆ هاووڵاتیانى ئاساییە کە پێنج هەزار دۆلارە و بۆ نەخۆشیش دەتوانێت تا 50 هەزار دۆلار رابکێشێت.
بانکى ناوەندیى راشیگەیاندووە، پێدانى دۆلار بە نرخى فەرمیى بە گەشتیاران بەردەوامدەبێت و وەکو پێشتر لە فڕۆکەخانەکان گەشتیاران دەتوانن دینار بە نرخى فەرمیى بگۆڕن بە دۆلار.
